zagros news agency

بەرزبوونەوەی نوێی نرخەکانی زێڕ و زیو لە بازاڕدا

ئەمڕۆ شەممە، 11ـی تەممووزی 2026، بازاڕەکانی کانزا گرانبەهاکان لە کاتی داخرانی هەفتانەیاندا ڕوویان لە بەرزبوونەوە کردەوە و نرخەکان لەسەر ئاستی جیهانی و بازاڕەکانی ناوخۆدا بەشێک لە زیانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوویان قەرەبوو کردەوە.

​لە بازاڕە جیهانییەکاندا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ دووبارە هەڵکشا بۆ 4,120.67 دۆلار، یەک کیلۆگرام گەیشتە 132,482.62 دۆلار و یەک گرامیش بە 132.48 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

​هاوکات لە بازاڕەکانی ناوخۆشدا و بەپێی نوێترین نرخەکانی سەندیکای زێڕنگران، بەهای عەیارەکان بازدانیان بەخۆوە بینی و عەیارەی 21 چووەوە سەرووی هێڵی 900 هەزار دینار؛ عەیارەی 22 بەرزبووەوە بۆ 951,425 دینار، عەیارەی 21 گەیشتە 908,179 دینار و عەیارەی 18ـیش لەسەر 778,439 دینار جێگیر بوو.

​لەلایەکی دیکەوە، بازاڕی زیویش هاوشێوەی زێڕ ڕووی لە بەرزبوونەوە کردەوە، بە جۆرێک لە ئێستادا نرخی هەر ئۆنسەیەک زیو هاتووەتە سەر 59.82 دۆلار، هەر کیلۆگرامێک بە 1,923.23 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت و نرخی هەر گرامێکیش لەسەر 1.92 دۆلار جێگیر بووە.

​شروڤەکارانی دارایی ئاماژە بەوە دەکەن، ئەم جووڵە نوێیەی بۆرسە و بەرزبوونەوەی نرخەکان پەیوەستە بە گۆڕانکارییەکانی کۆتایی هەفتەی بەهای دۆلار و چاوڕوانکردنی داتا نوێیەکانی هەڵاوسان، کە وایکردووە وەبەرهێنەران دووبارە ڕوو لە کڕینی زێڕ بکەنەوە پێش بڕیارەکانی داهاتووی بانکی ناوەندیی ئەمریکا فیدراڵ ڕیزێرف.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕۆژنامەی هایۆم ئیسرائیل: ‘تۆفیق ئەبو نەعیم’ دەبێتە جێگرەوەی یەحیا سینوار

سەڵاح

سزای 15 ساڵ زیندانی بەسەر بازرگانێکی ماددە هۆشبەرەکاندا سەپێنرا

سەڵاح

تاران ئەمریکا و ئیسرائیل بە پێشێلکردنی رێکەوتن تۆمەتبار دەکات

گوران