zagros news agency

هەواڵێکی خۆش بۆ هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید

کارگێڕی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەهۆی پێشکەوتنە بەرچاوەکان لە دۆسیەی درێژکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەی بەڕازیلی ڤینیسیۆس جۆنیۆر هەناسەی ئارامیان هەڵکێشا.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی ئاس، یانە شاهانەکە هەرگیز بیری لە فرۆشتنی ڤینیسیۆس نەکردووەتەوە و هەموو ئامانجیان هێشتنەوەی بووە، یاریزانەکەش ئارەزووی خۆی بۆ مانەوە بە ڕوونی بە فلۆرێنتینۆ پێرێز گەیاندووە.

ئەم هەنگاوە وەک بەشێک لە ستراتیژی گشتی کارگێڕی یانەکە دەبینرێت، کە هاوشێوەی نوێکردنەوەی گرێبەستی ئۆریلیان چوامێنی، پێش هاتنی خۆسێ مۆرینیۆی ڕاهێنەر داڕێژراوە.

پێشبینی دەکرێت لە ماوەی کەمتر لە یەک مانگ و پێش دەستپێکی وەرزی نوێ، بابەتەکە بە فەرمی یەکلا بکرێتەوە و ڤینیسیۆس بە مەرج و مووچەیەکی باشتر بەردەوام دەبێت، بەمەش کۆتایی بە دڵەڕاوکێکان لەسەر داهاتووی ئەو هێرشبەرە هێنرا.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

بەفەرمی بارسێلۆنا یاریگای ڕووبەڕوو بوونەوەی ڤاڵێنسیای دیاریکرد

یاسین

شێرکۆ کەریم گرێبەستێکی نوێی واژوو کرد

یاسین

چامپیۆنزلیگ..لویس ئێنریکێ بۆ یارییەکەی ئەمشەو هەڕەشە لە بارسا دەکات

یاسین