zagros news agency

بەهۆی تەقەکردن لە فیستیڤاڵێکی ساڵسا لە تۆرنتۆ دوو کەس کوژران

 

پۆلیسی ئەو شارە گەورەیە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی کەنەدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس ڕایگەیاند بەلایەنی کەمەوە شەش کەسی دیکە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەک بریندار بوون.
تەقەکەر یان تەقەکەرانی ئەم فیستیڤاڵە مۆسیقای سەرشەقامە هێشتا دەستگیر نەکراون و پۆلیس لە شوێنی ڕووداوەکە ئامادەیە.
بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکان، هەردوو قوربانییەکە پیاو بوون. ڕۆژنامەی “تۆرنتۆ ستار” لە زمان پۆلیسەوە نووسیویەتی وا دیارە تەقەکردنەکە لە کاتی تەقەگۆڕینەوە لە نێوان دوو گرووپدا ڕووی داوە. ڕۆژنامەی “گاردین” لە بەریتانیاش لە زمان پۆلیسەوە باسی لە تەقەگۆڕینەوە لە نێوان دوو کەس کرد.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتانە، ڕووداوەکە کەمێک دوای کاتژمێر ٢٠:٠٠ی ئێوارەی شەممە ١١ی تەممووز (٢٠ی پووشپەڕ) بە کاتی ناوخۆ، لە کاتی فیستیڤاڵی “ساڵسا لە سانت کلێر” لەو شارە بەندەرییەی کەناری دەریاچەی ئۆنتاریۆ ڕووی دا.
بەشداربووانی ئەم فیستیڤاڵە بە مۆسیقای ئەمریکای لاتین لە شەقامەکاندا ئاهەنگیان دەگێڕا. بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی ڕێکخەران، فیستیڤاڵی “ساڵسا لە سانت کلێر” نمایشکردنی مۆسیقا، بەرنامە هونەرییەکان و پێشکەشکردنی خواردنەکانی ئەمریکای لاتین لەخۆ دەگرێت و ساڵانە سەدان هەزار کەس بۆ شەقامەکانی گەڕەکی “هیڵکرێست ڤیلێج” ڕادەکێشێت.
بەپێی نووسینی تۆڕی جیهانیی بی بی سی، یەکێک لە یاریدەدەرانی بەڕێوەبەری پۆلیسی تۆرنتۆ ڕایگەیاند کاتی ڕوودانی تەقەکردنەکە، نزیکەی ١٣ هەزار کەس لە شوێنی بەڕێوەچوونی فیستیڤاڵەکەدا ئامادە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئۆشانا: كوردستان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌می جه‌نگ بووه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ یاسای نێوده‌وڵه‌تیش پێشێلكراوه‌

سەڵاح

پەیامێک لە پێکهاتەی تورکمانی هەرێمی کوردستان بۆ ڕای گشتی

سەڵاح

سزای له‌سێداره‌دان و به‌ندكردنی هه‌میشه‌یی بۆ 30 بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌رچوو

سەڵاح