وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له قه‌زای حاجیاوای سنووری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین گوژمه‌یه‌ك بۆ سیسته‌می ئاودێری خه‌رج ده‌كات.
وه‌زاره‌ته‌كه ڕاگه‌یاندراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، ڕەزامەندی نیشان درا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 99 ملیۆن و 910 هەزار دینار بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی حاجیاوا بۆ سیسته‌می ئاودێری خه‌رج بكرێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، ئەو گوژمەیە لەسەر ڕێژەی (100%)ی داهاتی فرۆشتنی زەویی ڕوكنی سەرۆكایەتیی شارەوانیی حاجیاوایە و بەپێی پلانی شارەوانی، بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی دانانی سیستەمی ئاودێریی ئۆتۆماتیكی بۆ دوورگەی ناوەڕاستی شەقامی سەرەكیی دەروازەی شار.
هاوكات له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، ئەو گوژمەیە بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات فەرمانی وەزاری بۆ خەرجكردنی دەرچووە كە ئامانج لێی پاراستن و پەرەپێدانی ناوچە سەوزایییەكان لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی حاجیاوا.