zagros news agency

سێلین دیۆن فەیروز ناناسێت

گۆرانیبێژی کەنەدی سێلین دیۆن لەگەڵ ڕۆژنامەنووسێکی لوبنانی لە شەقامەکانی پاریس، لەبارەی لوبنان و هونەرمەند فەیروز پرسیاری لێکرا، بەڵام گوتی، نایناسێت و پرسیاری کرد، ئایا پێویستە گوێی لێ بگرم؟

ڕۆژنامەنووسەکە جەختی لە گرنگی گوێگرتن لە فەیروز کردەوە و دەنگی ئه‌و هونەرمەندەی بە جوانترین دەنگ ناوبرد لە دوای دەنگی سێلین دیۆن.

دیۆن گرنگی بە ناوەکە دا و داوای کرد دووبارەی بکاتەوە و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، هەوڵ دەدات بیری بمێنێت و گوێ لە بەرهەمەکانی بگرێت.

لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکەدا باس لە خۆشەویستی خەڵکی لوبنان بۆ سێلین دیۆن کرا و ئەویش خۆشەویستی خۆی بۆ لوبنان دەربڕی.

ئەم گفتوگۆ کورتە بە خێرایی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوە و دەنگدانەوەی دروست کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

مەسرور بارزانی: هیوادارین حكوومەتی فیدراڵ پابەندییەكانی خۆی جێبەجێ بكا و مووچە نەكەنە پرسێكی سیاسی

یاسین

بەربژێرەکێ پارتی: تاکە چارەسەر بۆ رەوشا عێراقێ پێگیری کرنە ب دستوری ب هەمی بڕگێن خوڤە

یاسین