zagros news agency

خوان لاپۆرتا پەیامێک ئاڕاستەی سەرۆکی ئەتلەتیکۆ مەدرید دەکات

 

لەچاوپێکەوتنێک لەگەڵ میدیاکاراندا،خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا باسی گرێبەستەکانی یانەکەی کرد و دەربارەی هێنانی خولیان ئەلڤارێسیش قسەی کرد،کە لەپەیامێکی ڕووندا ئاشکرای کرد؛ئەوان بەهیچ شێوەیەک ناچنە سەر ڕێچکەی کەس،بەڵکو خۆیان کارەکانی خۆیان دەزانن.

دەربارەی هاتنی خولیان ئەلڤارێس لاپۆرتا وتی؛دوای ئەوەی چەند لێکدانەوەیەکی خراپ هەبوو لەلایەن بەرپرسانی ئەتڵەتیکۆ مەدرید بەهۆی ئاڕاستە کردنی گرێبەستەکانمان قسەم لەگەڵ سەرۆکی یانەکە کرد و بەڕاشکاوانە لێداوانی خۆم پێدا،ئێمەش دەمانەوێت ئەو یاریزانانە بگوازینەوە تیپەکە،کە ڕاهێنەر و ستافی وەرزشی یانەکە دەیانەوەێت.

لاپۆرتا دەربارەی مانەوەی ڕافینیا وتی؛ڕافینیا دەمێنێتەوە لەیانەکە و خۆشحاڵین بەهەبوونی،ئەو یاریزانێکی گرنگی ئێمەیە،ڕاستە ئێمە ئادێمی و گۆردنمان هێناوە،بەڵام مانای ئەوە نییە ویستی ڕۆیشتنی ئەومان هەیە،هەندێک قسەم گوێ لێبووە لەسەر ڕۆیشتنی فێران تۆرێس،بەڵام تاکو ئێستا هیچ شتێک نییە و تەنها دەنگۆیە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆکاری نەدانی ڤیزەی وڵاتی بەحرەین بە هاندەرانی زاخۆ ئاشکرا بوو

یاسین

حەکیمی؛پێویستە ئێندریک زیاتر تیشک بخاتە سەر تۆپی پێ

یاسین

بڕیاری کۆتایی مارک کاسادۆ سەبارەت بە داهاتووی لەگەڵ بەرشەلۆنە

یاسین