zagros news agency

یەکێتی تۆپی پێی هۆڵەندی لە گفتوگۆدایە لەگەڵ چاڤی بۆ ئەوەی شوێنی کۆمان بگرێتەوە

یەکێتی تۆپی پێی هۆڵەندا لەگەڵ چاڤی هێرناندێز کەوتە دانوستان و گفتوگۆ لەسەر ئەگەری وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا و جێگرەوەی ڕۆناڵد کومان.

چاڤی بە یەکێک لە کاندیدە پێشەنگەکان دادەنرێت بۆ ئەو پۆستە، بە لەبەرچاوگرتنی خواستی KNVB بۆ دانانی ڕاهێنەرێکی خاوەن ئەزموونی بەرفراوان و توانای جێبەجێکردنی شێوازی یاریکردن لەسەر بنەمای کۆنتڕۆڵکردن و هێرشبەری.

پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پێشهاتی زیاتر سەبارەت بە دانوستانەکان و هەڵوێستی چاڤی سەبارەت بە سەرکردایەتیکردنی هەڵبژاردەی نیشتمانی ڕووبدات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەفەرمی مەغریب کرایەوە پاڵەوانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقای 2025

یاسین

پرێمەرلیگ.. کریستاڵ پاڵاس بە ئەنجامێکی گەورە مانچستەری تووشی شوککرد

یاسین

پوختەی لێدوانی هانزی فلیک لەگۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی ئەمڕۆی

یاسین