zagros news agency

کوبارسی؛لامین یەماڵ وەک یاریزانی نێو پارکی گەڕەکەکان یاری دەکات

سبەی شەو کاتژمێر 10:00ی شەو بەکاتی هەرێمی کوردستان لەقۆناغی پێش کۆتایی مۆندیال لەسەر یاریگای ئەی تی تی هەڵبژاردەی فەڕەنسا و ئیسپانیا جەنگی یەکلایی کردنەوەی بلیتێکی یاری کۆتایی دەکەن،پێش یارییەکەش میدیاکان خۆیان گەیاندە کوبارسی بەرگریکاری لاوی ماتادۆرەکانی و چەند لێدوانێکیان وەرگرت.

کوبارسی دەربارەی یارییەکەی بەرامبەر فەڕەنسا وتی؛ئێمە بەتەواوی خۆمان ئامادە کردوە بۆ ئەم یارییە،دەمانەوێت بگەینە یاری کۆتایی و نازناوەکە بەدەست بهێنین،هیچ کامێک لە بەرگریکارەکان ترسیان لە هێرشبەرانی ڕکابەرەکەمان نییە و ئامادەین.

دەربارەی یاری کردنی لامین یەماڵ کوبارسی وتی؛ لامین یاریزانێکی نایابە و شێوازی یاری کردنی تەواو جیاوازە،ئەو وەک یاریزانی نێو پارکەکان یاری دەکات و ئارەزووی زۆری هەیە بۆ یاری کردن،یەماڵ جیا لەوەی وەکو یاریزانی هێرشبەر یاری دەکات هاوکاری زۆری بەرگریکارەکان دەکات و زۆر جار وەکو بەرگریکاری لایەکان دەردەکەوێت.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجامی دەنگدان بۆ دەستەی کارگێڕی یانەی هەولێر تەواو بوو و ناوی هەڵبژێردراوەکانیش ئاشکرا کران

یاسین

دۆرتمۆند و بەڕێوبەری وەرزشیەکەی جیابوونەوە

یاسین

بێلینگهام ناوەستێت

یاسین