( کاروان ستونی ) ، گوتەبێژی حەج و عومرەی کوردستان له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند به‌م زووانه ده‌روازه‌ی حه‌ج ده‌كرێته‌وه و هاووڵاتیان ده‌توانن ناوی خۆیان بۆ پرۆسه‌ی حه‌جی 2027 تۆمار بكه‌ن.
(کاروان ستونی)، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی / به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ فه‌رمانگه‌ی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كیان ته‌واو كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ناونووسینی حاجیان ده‌ستپێبكه‌ن و ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ناونووسین بۆ ماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و به‌رده‌ست ده‌بێت و پێویسته هاووڵاتیان به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كان وه‌كوو ژماره‌ی بێ هاوتای كه‌سی یوپی ئین و پاسپۆرت و كارتی نیشتمانی ئاماده بكه‌ن تاوه‌كوو بتوانن به بێ كێشه و گرفت ناوه‌كانیان بۆ حه‌ج تۆمار بكه‌ن.

