zagros news agency

قەڵغانی پۆڵاینی فەرەنسا لەبەردەم هێرشەکانی ئیسپانیا لە مۆندیالی ٢٠٢٦

هەموو چاوەکانی هاندەرانی تۆپی پێ لە جیهاندا بڕدراونەتە سەر یاریی لوتکەی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی فەرەنسا و ئیسپانیا لە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی ٢٠٢٦. لە کاتێکدا کە زۆرجار میدیاکان تیشک دەخەنە سەر هێرشبەرەکان، بەڵام هێزی ڕاستەقینەی فەرەنسا لەم پاڵەوانێتییەدا لە هێڵی بەرگری و بەتایبەتی لە درەوشانەوەی مایک ماینانی گۆڵپارێزدا خۆی دەبینێتەوە.

ڕۆژنامەی لیکیبی فەرەنسی ڕاپۆرتێکی وردی سەبارەت بەم گۆڵپارێزە تەمەن ٣١ ساڵەی یانەی ئەی سی میلان بڵاوکردووەتەوە. ماینان کە دەرچووی ئەکادیمیای پاریس سان جێرمانە و پێشتر لە ڕیزەکانی یانەی لیل درەوشاوەتەوە، سەلماندویەتی کە نموونەی گۆڵپارێزێکی مۆدێرنە. ئەمەش بەهۆی هەبوونی کاردانەوەی خێرا و باڵادەستی لە تۆپە بەرزەکاندا، هەروەها توانایەکی ناوازەی لە بنیاتنانی هێرش لە دواوە بەهۆی پاسە درێژ و وردەکانییەوە کە دەبێتە هۆی شکاندنی فشاری ڕکابەرەکانیان.

لە مۆندیالی ئەمساڵدا ماینان ستایشێکی زۆری کراوە و ئاستێکی زۆر بەرزی پێشکەش کردووە، بە جۆرێک توانیویەتی لە چوار یارییدا تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی بپارێزێت (کلین شیت). بەم هۆیەوە پێشبینی دەکرێت لە یاریی پێش کۆتایی جامی جیهانی ٢٠٢٦دا ببێتە ڕێگرێکی سەرەکی و بەربەستێکی گەورە لەبەردەم هێرشە توندەکانی ماتادۆری ئیسپانی و هەوڵەکانیان بۆ گەیشتن بە یاریی کۆتایی.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕابیۆ ستایشی بێناسێر دەکات

یاسین

ناوبژیوانێک لەخولی بەلجیکی لەخولەکی 87 یاریەکەی کۆتایی پێهێنا

یاسین

ماڵپەڕی هەواڵی زاگرۆس نوێدەكرێتەوە و بە ڤێرژنێكی پێشكەوتوو وەشانی دەست پێدەكات

hakar herki