zagros news agency

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی میری پێشووی قەتەردا دەکات

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە پاشنيوه‌ڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە 2026/7/13، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، شانبەشانی ژمارەیەک لە سەرکردە و بەرپرسانی باڵای وڵاتانی ناوچەکە و جیهان لە دەوحەی پایتەختى قه‌ته‌ر، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی پرسەی شێخ حەمەد بن خەلیفە ئال سانی، میری پێشووی دەوڵەتی قەتەردا کرد و له‌لايه‌ن شێخ تەمیم بن حەمەد ئال سانی، میری دەوڵەتی قەتەره‌وه‌ پێشوازيى لێ كرا.

نێچيرڤان بارزانى بە ناوی خۆی و هەرێمی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵ و هاوسۆزیی خۆی ئاراستەی به‌ڕێز میری دەوڵەتی قەتەر و بنەماڵەی فەرمانڕەوا و گەلی قەتەر کرد و هيواى خواست خوای مەزن گيانى کۆچکردوو بە بەزەیی و ميهره‌بانيى خۆی شاد بکات و ئارامى و دڵنه‌وايى بە هەمووان ببەخشێت.

لای خۆیەوە، میری قەتەر سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد بۆ ئامادەبوون و بەشداریکردنی لە ڕێوڕەسمی پرسەکەدا، هەروەها هاوخه‌ميى هەرێمی کوردستانی لەگەڵ دەوڵەتی قەتەردا بەرز نرخاند

هەواڵی پەیوەندیدار

لە بەغدا كەسێك بە كوژراوی لە ماڵەكەی خۆیدا دەدۆزرێتەوە

یاسین

سەرۆك بارزانی له‌گه‌ڵ جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا كۆبووه‌وه‌

سەڵاح

بەرنامەی خۆراکی جیهانی: بەرهەمی گەنمی سووریا ٤٠٪ کەم بووەتەوە و مەترسیی برسێتی هەیە

یاسین