zagros news agency

سام نیڵ دوای ململانێیەکی سەخت کۆچی دوایی کرد

خێزانی ئەکتەری نیوزیلەندی سام نیڵ کۆچی دوایی ناوبراویان لە رۆژی دووشەممەدا ڕاگەیاند، پاش ئەوەی بۆ ماوەی نزیکەی 5 ساڵ رووبەڕووی نەخۆشی شێرپەنجە ببووەوە و چارەسەری جۆراوجۆری وەردەگرت.

سام نیڵ پێشتر ڕایگەیاند، بە تەواوی لە نەخۆشییەکە چاکبووەتەوە، بەڵام ئێستا گەشتە سەختەکەی کۆتایی هات.

ئەم ئەستێرەیە لە ساڵی 2023دا تووشبوونی خۆی بە جۆرێکی دەگمەنی شێرپەنجەی لیمفاوی ئاشکرا کرد، کاتێک نیشانەکانی لە کاتی بەشداریکردنی لە ناساندنی فیلمی “Jurassic World Dominion” لە ساڵی 2022دا دەرکەوتن.

ئەم ئەکتەرە پێشتر ڕایگەیاندبوو، چارەسەری کیمیایی زۆر بەئازار بووە، بەڵام هێزی داوەتێ بۆ بەردەوامبوون. دواتر سوودی لە چارەسەرێکی نوێی پزیشکی بە ناوی (CAR T-cell therapy) وەرگرت.

سام نیڵ بە یەکێک لە دیارترین رووخسارەکانی زنجیرە فیلمی بەناوبانگی جیهانی “Jurassic Park” دادەنرێت بە رۆڵی دکتۆر ئالان گرانت. بنەماڵەکەی ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد، سام نیڵ تا کۆتا ساتەکانی ژیانی بە ورەیەکی بەرزەوە ڕووبەڕووی ئالنگارییەکان بووەوە و تەنیا دەیویست کاتی زیاتر لەگەڵ خێزان و نەوەکانی بەسەر ببات.

هەواڵی پەیوەندیدار

شاژنی کیتامین بەهۆی تێوەگلانی لە مردنی ماتیۆ پێری زیندانی دەکرێت

ART

جان پیێر مارتینیز خەڵات دەکرێت

ART

دادگەی سەربازی دادگاییکردنی فەزل شاکر دوادەخات

ART