zagros news agency

جەستن باڵدۆنی داوا دەکات داواکاری دادگە کەم بکرێتەوە

ململانێی یاسایی نێوان ئەکتەر و دەرهێنەر جەستن باڵدۆنی و ئەکتەری ناسراو بلەیک لایڤلی بەردەوامە و گەیشتووەتە قۆناغێکی دژوار لە بەردەم دادگای فیدراڵیدا. جەستن باڵدۆنی داوای لە دادوەرێکی فیدراڵی کرد، تێچووی پارێزەرانی بلەیک لایڤلی رەتبکاتەوە یان کەم بکاتەوە، کە بڕەکەی زیاتر لە 8 ملیۆن دۆلارە.

باڵدۆنی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، ئەم داواکارییە زۆر زیادەڕۆیی تێدایە و تەنیا بۆ تێچووی ئاسایی نییە. تیمی بەرگری بلەیک لایڤلی داوای 7.5 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بۆ کرێی پارێزەران و زیاتر لە 539 هەزار دۆلار بۆ خەرجییەکانی دیکەی دادگا دەکەن.

پارێزەرانی باڵدۆنی لە دادگە ڕایانگەیاند، تیمی بەرامبەر زیاتر لە 7 هەزار کاتژمێر کاریان تۆمارکردووە و 82 کەسیان بەکارهێناوە بۆ ئەم کێشەیە، ئەمەش بە تەواوی جۆرێکە لە ئالنگاری یاسایی گەورە و ململانێیەکی توند.

ئەم کێشەیە لەبارەی بەرهەمهێنان و ریکلامکردنی فیلمی “It Ends With Us” دروستبوو، تێیدا بلەیک لایڤلی داوای یاسایی لە دژی باڵدۆنی تۆمارکرد. باڵدۆنی لەو بڕوایەدایە، دادگە پێویستە ئەم بڕە زۆرە رەتبکاتەوە بۆ ئەوەی دادپەروەری ئێستا بەدی بێت، لەبەر ئەوەی تێچووەکە لەگەڵ دۆسییە هاوشێوەکاندا ناگونجێت کە تێیدا تەنیا 181 هەزار دۆلار داوا کرابوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

تایلۆر سویفت کار لەسەر ئەلبوومە نوێیەکەی “TS13 ” دەکات

ART

داهاتی بەشی چوارەمی فیلمی “Kung Fu Panda”

ART

داهاتی بەشی دووەمی “Dune” لە سینەماکانی جیهاندا

ART