وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو کار بۆ بەدیجیتاڵکردنی کەرتی کشتوکاڵ و پاراستنی مافی کرێکارانی ناوخۆیی دەکات، بۆ ئەم مەبەستەش بنکەیەکی زانیاری بۆ تۆمارکردن و دەستەبەرکردنی مافەکانیان دروست دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٦، لە دیوانی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەکی هاوبەش بەڕێوەچوو بە ئامادەبوونی ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرانی گشتیی وەزارەتی کشتوکاڵ، نوێنەرانی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، نوێنەرانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، و فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون.
ئامانجی سەرەکیی کۆبوونەوەکە دانانی ڕێکاری گونجاو بوو بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ژمارە ١٧٢ی ئەنجومەنی وەزیران، کە تایبەتە بە دەستەبەرکردنی کرێکارانی ناوخۆیی لە پڕۆژە جیاوازەکاندا.

