هەزاران کەس لە کیێڤی پایتەخت و شارەکانی دیکەی ئۆکراینا، لە خۆپێشاندانێکی کەم وێنەدا لە سەردەمی جەنگدا، دژی بڕیارەکەی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئەو وڵاتە بۆ لادانی میخایلو فێدۆرۆڤی وەزیری بەرگری ڕژانە سەر شەقامەکان. خۆپێشاندەران لە مەیدانی ناوەندیی کیێڤ کۆ بوونەوە و بە دروشمی “شەرمەزارییە” و “فێدۆرۆڤ بگەڕێننەوە”، داوای گەڕانەوەی ئەو وەزیرەیان کرد.
فێدۆرۆڤی تەمەن ٣٥ ساڵ، وەک یەکێک لە کەسایەتییە سەرەکییەکانی پەرەپێدانی جەنگی درۆنەکانی ئۆکراینا دژی ڕووسیا دەناسرێت. جێگری فەرماندەی هێزی ئاسمانیی ئۆکراینا و دوو ڕاوێژکاری باڵای وەزارەتی بەرگریش لە ناڕەزایەتی بەرانبەر لادانی ئەو وەزیرە، دەستیان لە کار کێشایەوە. بڕیارە پەرلەمانی ئۆکراینا لەسەر دیاریکردنی جێگرەکەی دەنگ بدات. لادانی وەزیری بەرگری بەشێکە لە گۆڕانکارییە فراوانەکانی ناو حکوومەتی ئۆکراینا؛ پەرلەمان بەم دوایییە سێرهی کۆرتسکی وەک سەرۆکوەزیرانی نوێ پەسند کرد.

