zagros news agency

سووریا ئۆپەراسیۆنێکی قاچاخچێتیی چەکی بۆ حزبوڵڵا پووچەڵ کردەوە و ئەو گرووپەی بە تێرۆریست نێو برد

بەرپرسانی سووریا ڕایانگەیاند هەوڵێکیان بۆ گواستنەوەی بارێکی چەک و مووشەک لە سنووری عێراقەوە ناکام کردووە. وەزارەتی نێوخۆی سووریا ئاماژەی بەوە دا لێکۆڵینەوە سەرەتایییەکان دەریدەخەن بڕیار بووە ئەو بارە لە خاکی سووریاوە بۆ لوبنان و بۆ چەکدارانی حزبوڵڵا بگوازرێتەوە؛ وەزارەتەکە ئەو گرووپەی بە “تێرۆریست” ناو برد. هێزە تەناهییەکان دوای ناسینەوەی ئۆتۆمبێلێکی گومانلێکراو لەسەر هێڵی سنووری، پشکنینیان بۆ کردووە و بارێکی مووشەکی دوورهاوێژ، مووشەکی ئاراستەکراوی دژەزرێی و چەندین درۆنیان دۆزیوەتەوە و دەستیان بەسەردا گرتووە.
سەرچاوەکانی “العربیة” پێشتر ڕایانگەیاندبوو باری دەستبەسەرداگیراو نزیکەی ١٥٠ درۆنی تەقینەوە، ژمارەیەک مووشەک و چەکی پێشکەوتووی تێدا بووە و لە عێراقەوە بەرەو لوبنان گوازراوەتەوە. بە گوتەی ئەو سەرچاوانە، هێزەکانی سووریا پێش ئەوەی بارەکە بگاتە قووڵاییی خاکی وڵاتەکە، لە ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگریدا دەستیان بەسەردا گرتووە. تا ئێستا حزبوڵڵا و بەرپرسانی عێراق هیچ کاردانەوەیەکیان بەرانبەر ئەو هەواڵە نەبووە. ئەم ئۆپەراسیۆنە هاوکاتە لەگەڵ توندکردنەوەی ڕێوشوێنە تەناهییەکانی سووریا لە دەروازە سنوورییەکاندا.

هەواڵی پەیوەندیدار

جێنیفەر ئانیستن بۆ یەکەمجار دەچێتە سەر شانۆی برۆدوەی

ART

بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی ناتۆ، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا ڕەتیکردەوە بچێتە واشنتۆن

سەڵاح

سه‌رچاوه‌يه‌كى ڕۆژنامه‌وانى له‌ سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕوونکردنەوەیەکى پێويستی بڵاو كرده‌وه‌

سەڵاح