zagros news agency

ڕاپۆرتی نێوەندەکانی مافی مرۆڤ لەبارەی دۆخی یەکێک لە بنکەکانی ڕاگرتنی کۆچبەران لە ئەمریکا

 

ژمارەیەک لە دەستبەسەرکراوانی نێوەندێکی ڕاگرتنی کۆچبەران لە ویلایەتی تەکساسی ئەمریکا، بە دوو نێوەندی مافی مرۆڤیان گوتووە لەلایەن پاسەوانەکانەوە لێیان دراوە و لە خزمەتگوزاریی پزیشکی و پەیوەندی بە خێزان و پارێزەرەکانیان بێبەش کراون.
ئەم ڕاپۆرتە لەلایەن “دیدیبانی مافی مرۆڤ” و “یەکێتیی ئازادییە مەدەنییەکانی ئەمریکا” بڵاو کراوەتەوە و پشتی بە ٨٠ چاوپێکەوتن بەستووە؛ تیشک خراوەتە سەر دۆخی کەمپی “ئیست مۆنتانا” لە بنکەی سەربازیی فۆرت بلیس لە شاری ئێل پاسۆ.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: “دەستبەسەرکراوانی ئەو کەمپە باسیان لە ئەشکەنجەی بەردەوام، بەکارهێنانی هێزی زیاد لە پێویست، بەدخۆراکی و دۆخی ناتەندروستیی ژیان کردووە.”
وەزارەتی تەناهیی نێوخۆی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ئەو ڕاپۆرتانەی بە “تەواوی ناڕاست” ناو برد و گوتی: “هیچ کام لە دەستبەسەرکراوان ڕووبەڕووی لێدان یان مامەڵەی خراپ نەبوونەتەوە و حکوومەت پاراستنی گیانی ئەوان بە هەند وەردەگرێت.” هەروەها جەختی کردەوە هەموو دەستبەسەرکراوان مافی یاسایی، خۆراک و چارەسەری پزیشکیی پێویستیان پێ دەگات.

هەواڵی پەیوەندیدار

شی جینپینگ: پەیوەندییەکانی پەکین و واشنتۆن کلیلی سەقامگیری جیهانە

سەڵاح

یانەی نیوکاسل تەکنەلۆجیایەکی نوێ بەکاردەینێت بۆ نابینایان

سەڵاح

بەندکراوێکی مەهابادی دوای ١٥ ساڵ مانەوە لە زیندان لە سێدارە درا

یاسین