zagros news agency

بکوژێک دەستگیر کرا

پۆلیسی ڕانیە ئەو تۆمەتبارەی دەستگیر كرد كە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە لە رووداوێكی تەقەكردن و بەهۆی كێشەیەكی كۆمەڵایەتی، ئافرەتێكی کوشت كە هاوسەری براكەی خۆی بوو.

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە پۆلیسی فریاکەوتنی ڕانیە بە کەمتر لە 11 کاتژمێر ئەو بکوژەیان دەستگیر کرد کە ئێوارەی دوێنێ چواشەممە لە ناو باخێک لە ڕانیە ژنی براکەی خۆی بە چەکی تاپر کوشتبوو.

راشیگەیاند: لە کاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا تواندرا دەست بگیرێت بەسەر چەکی بەکارهاتوو لە جۆری تاپڕ کە تۆمەتبار ڕووداوی کوشتنەکەی پێ ئەنجامدابوو.

هەروەها رایگەیاند: تۆمەتبارەكە ناوی (م. ج. خ) لەدایکبووی 1986 و دانیشتووی شاری ڕانیەیە.

پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەش دا كە تۆمەتبارەكە لەبەردەم دادگا دانی ناوە بە تاوانەکەی کە لەئەنجامی ناکۆکی لەگەڵ براکەیدا، ئێوارەی دوێنێ کاتێک دایکی و باوکی و براکەی لەگەڵ براژنەکەی لەناو باخەکەیان بوونە، تۆمەتبارەکە ڕۆشتووە بۆ ناو باخەکەیان و بە چەکی تاپڕ چەند جارێک تەقەی بە ئاراستەی ئەواندا کردووە و لە ئەنجامی تەقەکردنەکەدا خێزانی براکەی بەناوی (ا. ر. ع) تەمەن 26 ساڵ پیشە ژنی ماڵ بەر فیشەکی تاپر کەوت.

جەختیشی كردەوە كە ئێستا تۆمەتبارەکە بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزدانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەمڕۆ بڕە پارەیەک بۆ ئەم توێژە خەرج دەکرێت

یاسین

نێردراوی ترەمپ: ئەمریکا دەستکەوێکی راستەقینەی له عێراق نەبووه

یاسین

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى پێشوازيى له‌ جێگرى سه‌رۆكى ئاك پارتى كرد

یاسین