لە ڕێکەوتی(٢٠٢٦/٧/١٦)خاوەنی خانووی ژمارە(١٣٧٨٦٦) لەگەڕەکی نازنازی شاری هەولێر لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر سکاڵای یاسایی تۆمار کرد لەدژی نوسينگەی(NRT) لە هەولێر لەبەرئەوەی چەندين مانگە کرێی خانووەکەی وەرنەگرتووە دوابەدوای سکاڵاکە، لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێرەوە بڕیاردرا لەسەر چۆڵکردنی خانووەکە.
ئەمڕۆ ڕێکەوتی (٢٠ / ٧ / ٢٠٢٦)بە ئامادەبوونی لێکۆڵەری دادی لە دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر و بەڕێوەبەری نووسینگەی ئێن ئاڕ تی، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، خانووەکە چۆڵکرا و ڕادەستی خاوەنەکەی کرایەوە، ڕێکارەکان لەچوارچێوەی یاسا و فەرمانی دادوەر جێبەجێ دەکرێن.

