zagros news agency

نازم هەرکی بۆ زاگرۆس: مەسروور بارزانی کاریزمایەو واقعە دەبێت قبوڵ بکرێت، پشتیوانی خەڵکی کوردستانی هەیە

 

نازم هەرکی، بەرپرسی لقی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان، جەخت لەسەر ڕۆڵ و پێگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، مەسرور بارزانی سەرکردەیەکی کاریزمی و پارێزەرێکی گەورەی خەڵکی کوردستانە. ئاماژە بەوەش دەدات کە جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەک “ڕووناکی”، “هەژماری من” و بەرەوپێشبردنی ژێرخانی ڕێگاوبان، ڕەزامەندیی گەورەی لە ناو خەڵکدا دروست کردووە، و ئەو هێرشە ڕاگەیاندنییانەی لێرە و لەوێ دەکرێنە سەری، بە هیچ شێوەیەک لە گرنگی و پێگەی بەرزەکەی کەم ناکەنەوە و کارە باشەکانی شاهێدی بۆ دەدەن.

 

لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ ئاژانسی زاگرۆس، نازم هەرکی، بەرپرسی لقی ١٤ی پارتی دیموکراتی کوردستان، تیشکی خستە سەر پێگە و ڕۆڵی کارای مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، و ڕایگەیاند: «بەڕێز مەسرور بارزانی سەرکردەیەکی کاریزمی، خاوەن دیدگایەکی ڕوون و پارێزەرێکی گەورەی خەڵکی هەرێمی کوردستانە. لە ماوەی کارکردنیدا، سەرەڕای ئاستەنگ و ئاڵنگارییە ئابووری و سیاسییە سەختەکان، توانیویەتی بە ڕوئیایەکی نیشتمانییانە بەرەو پێشەوە هەنگاو بنێت و خزمەتگوزارییەکان بە بێ جیاوازی بگەەیەنێتە سەرجەم ناوچەکانی کوردستان.»

 

هەروەها جەختی لەسەر گرنگیی پرۆژە ستراتیژییەکانی سەرۆکی حکومەت کردەوە و گوتی: «ئەو پرۆژە گرنگانەی بە هەوڵ و دڵسۆزیی کاک مەسرور بارزانی کەوتوونەتە کار، کاریگەریی ڕاستەوخۆ و بەرچاویان لەسەر ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتییان دروست کردووە. لەوانەش “پڕۆژەی ڕووناکی” بۆ دابینکردنی کارەبای ٢٤ کاتژمێری، “هەژماری من” بۆ ڕێکخستن و مۆدێرنکردنی سیستەمی دارایی و مووچەی فەرمانبەران، لەگەڵ شۆڕشی پڕۆژەکانی ڕێگاوبان و ژێرخان کە سەرجەم شار و شارۆچکەکانی کوردستانیان بە یەکتر بەستۆتەوە. ئەم هەنگاوانە سەلمێنەری ئەوەن کە حکومەت لە خزمەتی ڕاستەقینەی خەڵکدایە و ئەم پرۆژانەش ڕەزامەندی و ئۆمێدێکی گەورەیان لە ناو جەماوەردا دروست کردووە، بۆیە بەردەوام جەختیان لێ دەکرێتەوە.»

 

سەبارەت بەو کەمپین و هێرشە ڕاگەیاندنییانەی لەلایەن هەندێک لایەن و میدیاوە دەکرێنە سەری، نازم هەرکی ئاماژەی بەوە دا: «ئەو پڕوپاگەندە و هێرشە ڕاگەیاندنییانەی لێرە و لەوێ دەکرێنە سەر بەڕێزیان، بە مەبەستی لاوازکردنی ئیرادەی چاکسازی یان شێواندنی ڕاستییەکانن، بەڵام بە هیچ شێوەیەک لە باکگراوند، گرنگی و پێگە بەرزەکەی کەم ناکەنەوە. جەماوەری کوردستان هۆشیارن و بە چاوی خۆیان خزمەتگوزارییەکان دەبینن و بە باشی جیاوازی لەنێوان خزمەتکارانی ڕاستەقینەی گەل و ئەو دەنگانەدا دەکەن کە تەنیا بۆ مەرامی سیاسی هێرش دەکەن.»

لە کۆتاییدا جەختی لەوە کردەوە کە خەڵکی کوردستان بەردەوام پشتیوانی لە هەنگاوەکانی حکومەت و بەڕێز مەسروور بارزانی دەکەن دەکەن لە پێناو پاراستنی قەوارەی هەرێم، بەهێزکردنی ئابووری، و بەرەوپێشبردنی ئاوەدانی و خزمەتگوزارییەکان خەڵکی کوردستان هۆشیارە ناکەوێتە ژێرکاریگەری قسەی ناحەزان.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجومەنی باڵای فەتوا دوو فەتوای نوێ دەردەکات

یاسین

ب ئامادەبونا پارێزگارێ دھۆکێ ئێکەم کاروانێ حەجیێن پارێزگەھا دھۆکێ ھاتە ب رێئێخستن

سەڵاح

نێچيرڤان بارزانى پێشوازى له‌ باڵيۆزى نوێى كه‌نه‌دا له‌ عێراق كرد

دڵشاد