بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (٢١)ەمین ساڵیادی دەرچوونی یەکەمین ژمارەی ڕۆژنامەی هەولێر، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرنووسەر، ستافی بەڕێوەبردن، کارمەندان و خوێنەرانی ڕۆژنامەکە کرد.
لە پەیامەکەدا کە لە ڕێکەوتی ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٦ بڵاوکراوەتەوە، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی گەرمترین پیرۆزبایی خۆی گەیاندووەتە ستاف و خوێنەرانی ڕۆژنامەی هەولێر و هیوای خواستووە لە ساڵی نوێی کارکردنیاندا، لە هەموو ڕوویەکەوە هەنگاوی باشتر و کاریگەرتر بەرەو پێشەوە بنێن.
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا تیشک خراوەتە سەر کاروانی میدیایی ڕۆژنامەکە و تێیدا هاتووە: «ڕۆژنامەی هەولێر لە ماوەی زیاتر لە دوو دەیەی تەمەنیدا، ڕۆڵ و جێدەستێکی دیاری لە کاروانی ڕۆژنامەگەریی کوردیدا هەبووە و بەردەوام سەکۆیەکی بەرپرسانە بووە لە خزمەتکردنی ڕەوتی ڕاگەیاندن و گەیاندنی پەیامی دروست».
لە کۆتایی پەیامەکەشدا، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان هیوای خواستووە ستافی ڕۆژنامەکە هەمیشە لە ئاستی ئەرکەکانیاندا بن و بەردەوام سەرکەوتوو بن.

