zagros news agency

چیتر هیندستان نەوتی عێراق ناکڕێت

 

ئاژانسی هەواڵی “ڕۆیتەرز” ئەمڕۆ سێشەممە، 21-7-2026 بڵاویکردەوە، دامەزراوەی نەوتی هیندستان، بەهۆی گرژییە ئەمنییەکانی گەرووی هورمز و ئەو شەڕەی لە نێوان ئەمریکا و ئێراندا هەیە، گواستنەوە و بارکردنی بارە نەوتەکانی لە وێستگەی بەسرەی عێراقی هەڵوەشاندووەتەوە.
ڕۆیتەرز لە زاری 3 سەرچاوەی ئاگادارەوە ڕاشیگەیاندووە، کۆمپانیایەکی تری پاڵاوتنی هیندستان بە ناوی “مانجالۆر بۆ پاڵاوتن و پێترۆکیمیاوی کەرتى تایبەت لیمیتەد”، بەهەمان شێوە پلانەکانی بۆ بارکردنی بارێکی نەوتی عێراقی لەسەر کەشتی نەوتهەڵگر “دیش جوراف” کە ئاڵای هیندستانی بەرزکردووەتەوە، هەڵوەشاندووەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، دامەزراوەی نەوتی هیندستان خۆی ئامادە دەکرد بۆ بارکردنی 2 ملیۆن بەرمیل لە نەوتی عێراق لەسەر نەوتهەڵگرە زەبەلاحەکەی بە ناوی “لیلا جامناجار” لە دەوروبەری 23ـی تەممووز.
هیندستان پێشتر ڕێنمایی داوەتە کۆمپانیاکانی خاوەندارێتی و بەڕێوەبردنی کەشتییەکان و کۆمپانیاکانی دامەزراندنی کارمەندان، کە دەریاوانانی هیندی ڕەوانەی سەر ئەو کەشتیانە نەکەن کە بە گەرووی هورمزدا تێدەپەڕن، ئەمەش دوای دەستپێکردنەوەی شەڕ و پێکدادانەکان لە ناوچەکەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی بارزانیی نەمر

یاسین

بولەنت ئارینج: ئیسرائیل تا سنوورەكانی توركیا دێت و هێڵێك دەكێشێت

سەڵاح

فازل میرانی په‌یامێكی پیرۆزبایی راگه‌یاند

سەڵاح