ئەمڕۆ دەستەی ئامار و مێژووی نێودەوڵەتی تۆپی پێ، باشترین پێکهاتەی مۆندیالی 2026ی ڕاگەیاند، کە تیایدا یاریزانانی هەڵبژاردەی ئیسپانیای پاڵەوان پشکی شێریان بەرکەوتووە بە بوونی شەش یاریزان و ڕاهێنەرێک.
لە هێڵی گۆڵپارێزدا، ئۆنای سیمیۆنی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئیسپانیا بە گۆڵپارێزی سەرەکی دیاریکرا، دوای ئەوەی لەو پاڵەوانێتییەدا لە کۆی هەشت یارییدا تەنها یەک گۆڵی لێ تۆمارکرا. مێژوویەکی نوێش لە هێڵی بەرگریدا تۆمارکرا کاتێک سەرجەم پێکهاتەکە لە یاریزانانی ئیسپانیا پێکهاتن کە ئەوانیش پاو کوبارسی، ئیمریک لاپۆرت، مارک کۆکۆریا و پێدرۆ پۆرۆ بوون، کە ئەمە یەکەمجارە لە مێژوودا هەموو یاریزانانی هێڵی بەرگری پێکهاتەیەک سەر بە یەک هەڵبژاردە بن.
سەبارەت بە هێڵی ناوەڕاست، هەریەکە لە جوود بێلینگهامی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لەگەڵ عوسمان دێمبلی و مایکل ئۆلیسێی فەرەنسی ناویان لە پێکهاتەکەدا هاتووە. هەروەها لە هێڵی هێرشبردندا لیۆنێل مێسی، کیلیان مباپێ و لامین یاماڵ دیاریکراون.
لە لایەنی ڕاهێنەرایەتییەوە، لویس دی لافونتی ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا وەک باشترین ڕاهێنەری مۆندیال هەڵبژێردرا، ئەوەش دوای ئەوەی توانی نازناوی پاڵەوانێتییەکە بۆ هەڵبژاردەکەی بەدەستبهێنێت.

