zagros news agency

کەشناسی: پلەکانی گەرما زیاتر بەرز دەبنەوە

 

​بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم ڕایگەیاند؛ ئەمڕۆ پێنجشەممە 23-07-2026، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت. پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ کەمێک بەرزتر دەبنەوە، خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا، مەودای بینینیش لە نێوان (8-10) کم دەبێت.

​هاوکات کەشوهەوای سبەی هەینی 24-07-2026، ئاسمان بە ساماڵی دەمێنێتەوە لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور؛ پێشبینیش دەکرێت پلەکانی گەرما جێگیر بن و نزیک ببنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-20) کم/ک بە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاوا، مەودای بینینیش لە نێوان (8-10) کم دەبێت.
​بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی:
​هەولێر: ئەمڕۆ 44 | سبەی 44
​سلێمانی: ئەمڕۆ 42 | سبەی 42
​دهۆک: ئەمڕۆ 42 | سبەی 42
​هەڵەبجە: ئەمڕۆ 43 | سبەی 44
​گەرمیان: ئەمڕۆ 46 | سبەی 47
​زاخۆ: ئەمڕۆ 45 | سبەی 45
​سۆران: ئەمڕۆ 42 | سبەی 42
​پیرمام: ئەمڕۆ 40 | سبەی 40
​حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ 30 | سبەی31

هەواڵی پەیوەندیدار

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەوە

یاسین

پەیامێک لە سەرچاوەیەکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

سەڵاح

ڕووسیا: هێرش کرایە سەر شانەیەکی تیرۆریستی

سەڵاح