لێدوانێک لە وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان سەبارەت بە ڕاگەیەندراوەکەی گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق:
لە کاتێکدا کەناڵەکانی گفتوگۆ لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی عێراق بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان کراوەن، لێدوانەکەی گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق جێگەی سەرسووڕمان و نیگەرانیی قووڵە.
وەک پێکهاتەکان جەخت دەکەینەوە کە زمانی سەربازی خزمەت بە ئاشتی و سەقامگیریی وڵات ناکات و بە تەواوی ڕەتی دەکەینەوە. بونیادنانی عێراقێکی سەقامگیر بۆ هەموو پێکهاتەکان، پێویستی بە پابەندبوون بە دەستوور، بنەماکانی هاوبەشیی ڕاستەقینە و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان هەیە. لەم قۆناغە هەستیارەدا، یەکڕیزیی هەرێمی کوردستان و هەستکردن بە بەرپرسیاریەتیی نیشتمانی هەموو پێکهاتە و لایەنە سیاسییەکانەوە، تاکە ڕێگەی تێپەڕاندنی ئاڵنگارییەکانە.
ئایدن مەعروف
وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان
۲٤ـ۱۱ـ۲٠۲٦

