ئەمڕۆ ساتەوەختێکی ناخۆش بوو بۆ گەلی ئۆرۆگوای دوای ئەوەی هەواڵی ئەوە بڵاوبوویەوە ئەستێرەی لاوی وڵاتەکەیان بڕۆنۆ بێناتانکوری تەمەن 23 ساڵ لە بۆینس ئایرسی ئەرجەنتین دۆزراوەتەوە و یاریزانەکە بەڕووداوێکی تەم و مژاوی گیانی لەدەستداو،کە پەنجەی تۆمەت بۆ چەند لایەنێک ئاڕاستە دەکرێت.
بەگوێرەی زانیارییەکان بێت بێنتانکور سەفەری بۆینس ئایرسی کردوە لەپێناو ڕێککەوتن لەگەڵ یانەی دیپۆرتیڤۆ ڕیسترای ئەرجەنتینی،بەڵام ناگەنە ڕێککەوتن،دوای ئەوەش یاریزانەکە دزی لێدەکرێت و هاوڕێکانی تاوانبار دەکرێن بەو دزیە،دوای ئەوەش جەستەی بێنتاکور بە سارد و سڕی لە لایەکەوە دەدۆزرێتەوە،کە ئێستە گەلی ئۆرۆگوای ماتەمینی دەگێڕن.
بێنتانکور بەو هیوایەوە هەنگاوینا یەکەمین گرێبەستی پیشەگەری خۆی ئیمزا بکات هەنگاوی زیاتر بنێت بۆ جیهانی بوونی،بەڵام بێخەبەر لەوەی مەرگ کۆتایی هەموو شتەکانی دەبێت،لەسەر بەم بابەتەش لێکۆڵینەوەکان باس لەوە دەکەن بە جەڵدەی دڵ مردوە،بەڵام دەگوترێت ئەم مردنە دەستێکی مرۆیی لەپشتە و لێکۆڵینەوەکانیش بەردەوامن.
دیپۆرتیڤۆ ئیتاڵیا مردنی یاریزانەکەی خۆی پشتڕاستکردەوە و لەڕێگەی پەیامێکەوە لە هەژمارە فەرمییەکانیاندا بڵاویکردەوە، ماتەمینی بۆ گێڕا،کە تیایدا هاتووە: لە هەموو ئاهەنگێکی گۆڵدا، لە هەموو باوەشکردنێکدا،لە دڵی هەموو ئەندامانی ئەم یانەدا دەژیت،بە ئارامی پشوو بدە
“سەرکار ڕێبوار”

