لە یادی حەڤدەیەمین ساڵەی ڕاگەیاندن و دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕاندا، گەرمترین پیرۆزباییی خۆمان ئاراستەی بزووتنەوەکە و سەرجەم کادیر و ئەندام و لایەنگرانی دەکەین و، ئومێدەوارین لە خەباتی مەدەنی و ڕيکخراوەییدا لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری دۆزی ڕەوای گەلەکەمان بەردەوام بن.
لەم یادەدا، پێگە و ڕۆڵی بزووتنەوەی گۆڕان لە پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستاندا بەرز دەنرخێنین.
لە هەمان کاتدا، جەخت لەسەر گرنگیی یەکڕیزی، تەبایی و هەماهەنگیی نێوانمان و تەواوی هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکەینەوە، بۆ ئەوەی پێکەوە پارێزگاری لە دەستکەوتە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانمان بکەین و، تەواوی مافە دەستوورییەکانمان بەدەست بهێنین.
جارێکی دیکە ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان پیرۆز دەکەین، هیوادارین هەمیشە سەرکەوتوو بن.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.
٢٥ـی تەمموزی ٢٠٢٦

