zagros news agency

ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە بە چەکی تاپڕ کوژرا

 

​بەیانی ئەمڕۆ شەممە، لە رووداوێکی تەقەکردندا لە سنووری ناحیەی قەرەهەنجیری سەر بە پارێزگای کەرکووک، ژنێکی تەمەن ۳۹ ساڵ بە چەکی تاپڕ کوژرا و بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکانیش تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکە هاوسەرەکەیەتی.

​سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پارێزگای کەرکووک ڕایگەیاند، رووداوەکە لە گوندی «ساتی» سەر بە ناحیەی قەرەهەنجیر ڕووی داوە. قوربانییەکە ئافرەتێکی تەمەن ۳۹ ساڵییە و دایکی چەند منداڵێکە.

​ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش کرد، دوای گەیشتنی هێزە ئەمنیەکان و دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەی ورد لە شوێنی رووداوەکە، دەرکەوتووە کە تاوانەکە لەلایەن هاوسەری ئافرەتەکەوە ئەنجام دراوە.

​تاوەکو ئێستا هۆکاری سەرەکیی ڕوودانی ئەم تاوانە و دروستبوونی کێشەکەی نێوانیان نەزانراوە، هێزە ئەمنییەکانیش پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە و ڕێکارە یاساییەکان لەو باریەیەوە بەردەوامن.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاپۆرتێكی ئەورووپی: عێراق لە ڕیزی خراپترین دەوڵەتانی جیهانە بۆ ئافرەتان

یاسین

بابل… چەند موشەکێک لە بنکەیەکی حەشدی شەعبی دراوە و بریندار هه‌یه‌

سەڵاح

خه‌ڵاتی دەستگیرکردنی سەرۆکی ڤەنزوێلا له‌ 15 ملیۆن بۆ 25 ملیۆن دۆلار زیاد كرا

سەڵاح