zagros news agency

درامای كۆری “The Husband” بینەران سه‌رسام ده‌كات

زنجیرەی “The Husband” لەسەر پلاتفۆرمی دیزنی پڵەس سەرنجی بینەرانی درامای کۆری ڕادەکێشێت بەهۆی بەهێزی چیرۆکەکەی.

پلاتفۆرمەکە لە پەیامێکی ڕیکلامیدا ڕایگەیاند، بۆ هەر کەسێک نهێنییەک هەیە و ئێستا ئەم بەرهەمە لەسەر شاشەکان پەخش دەکرێت. چیرۆکی دراماکە لەبارەی پزیشکێکە بە ناوی کانگ تای جو کە دوای ڕفاندنی هاوسەرەکەی کو سی یون ژیانی بە تەواوی دەگۆڕێت.

تای جو ڕووبەڕووی ئالنگاری گەورە دەبێتەوە بۆ ڕزگارکردنی هاوسەرەکەی ئەگەرچی لە لێواری جیابوونەوەدا بوون.

ڕووداوەکان ئاڵۆزتر دەبن کاتێک پاڵەوانی چیرۆکەکە تۆمەتبار دەکرێت بە تاوانی کوشتن و لەلایەن پۆلیسەوە ڕاوەدوو دەنرێت.

لە کاتی گەڕانەکەیدا تای جو ڕووبەڕووی نو مان هۆی دەبێتەوە کە کەسایەتییەکی مەترسیدار لەپشت رووخسارە هێمنەکەیەوە دەشارێتەوە.

لەلایەکی دیکەوە هاوسەرەکەی هەوڵی ڕاکردن دەدات و لەگەڵ کەسایەتییەکی گوماناوی بە ناوی کیم گیۆنگ ئای کۆدەبێتەوە. چیرۆکەکە بڕێک لە ترس و تووڕەیی و تۆڵەسەندنەوەی تێدا کۆکراوەتەوە کە بینەر بەردەوام لە چاوەڕوانیدا دەهێڵێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەڵمانیا ئامادەیی بۆ پاککردنەوەی کەناراوەکانی ئێران لە مین بە چەند مەرجێک نیشان دەدات

سەڵاح

نێتفلێکس لیستی کارەکانی مانگی یەکی ٢٠٢٦ی بڵاوکردەوە

ART

به‌وێنه‌… لە هەولێر هاولاتییانی سوری به‌هۆی رووخانی ئه‌سه‌د دلخۆشی خۆیان دەردەبرن

سەڵاح