zagros news agency

دابەشكردنی بەنزین بە كۆبۆن دەستی پێ‌ كرد

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكانی هەولێر ڕای گەیاند، كە لە ئەمرۆ دووشەمەوە وەك قۆناغی تاقیكاری، دەست بە دابەشكردنی بەنزینی 750 دیناری لە ڕێگەی كارتی ئەلیكترۆنییەوە كرا و بۆ هەر ئۆتۆمبێلێك بڕی 40 لیتر دابین دەكرێت.

لە ڕاگەیەنراوێكدا، بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاشكرای كردووە پرۆسەكە بە شێوەی تاقیكردنەوە (تێست) لە بەنزینخانەی “شهم” لە هەولێر دەست پێ دەكات.

بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، نرخی یەك لیتر بەنزین 750 دینار دەبێت و دابەشكردنەكە تەنیا لە ڕێگەی كارتی ئەلیكترۆنییەوە دەبێت. هەروەها بڕی دیاریكراو بۆ هەر ئۆتۆمبێلێك 40 لیتر دەبێت.

بۆ ئەم مەبەستە، بەڕێوەبەرایەتییەكە داوا لە هاووڵاتییان دەكات كە لە كاتی سەردانكردنیان بۆ بەنزینخانەكان، كارتی ئەلیكترۆنیی سووتەمەنییان لەگەڵ خۆیاندا بهێنن.

هەواڵی پەیوەندیدار

مەکتەبی سیاسی پارتی سه‌ره‌خۆشی خانەوادەی ،ڕۆستەم کانی هەنجیرەیی، كرد

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی ئەڵمانیا لە عێراق دەکات

سەڵاح

سەرۆکی حکومەت بڕیاریدا مامۆستایانی وانەبێژ بکرێنە گريبەست

یاسین