zagros news agency

نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهاندا بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزی

 

​ئەمڕۆ دووشەممە، 27ی تەممووزی 2026، لەگەڵ یەکەم ڕۆژی کردنەوەی بازاڕەکان لەم هەفتەیەدا، نرخەکانی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا پاشەکشەیەکی توندیان بەخۆوە بینی، ئەمەش دوای ئەو بەرزبوونەوە پێوانەیییانەی لە هەفتەی ڕابردوودا تۆماریان کردبوو.

​ئەم دابەزینە خێرایەی نرخەکان دوای ئەوە هات کە لەگەڵ کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا، وەبەرهێنەران هەستیان بە ئارامی کرد کاتێک ئەمریکا بۆ سێ شەو لەسەر یەک هێرشەکانی بۆ سەر ئێران ڕاگرت. ئەم هێوربوونەوە کاتییەی دۆخی سەربازی وایکرد بەشێک لە ترسی بازرگانان لەبارەی پچڕانی دەستبەجێی گواستنەوەی وزە ڕەوێتەوە و ڕوو لە فرۆشتنی گرێبەستەکان بڕەخسێنن.

​لە گۆڕانکارییەکانی یەکەم ڕۆژی دەستپێکردنی بازاڕدا، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت تا ئاستی 91.8 دۆلار دابەزی و دواتر لە دەوروبەری 91.96 دۆلار جێگیر بوو، کە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ لە کۆتایی هەفتەدا (96.78 دۆلار) دابەزینێکی بەرچاوی 4.82 دۆلاری نیشان دەدات.

هاوكات، نرخی هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی سووکی تەکساسی ئەمریکیش ڕووی لە پاشەکشە کرد و نیشتەوە سەر 84.66 دۆلار، کە ئەمەش بەراورد بە دواین ئاماری تۆمارکراو (89.31 دۆلار) دابەزینێکی 4.65 دۆلاری تۆمارکردووە.

​ئەم گۆڕانکارییە خێرایە پێشان دەدات کە بازاڕی وزە بە تەواوی ڕاستەوخۆ کاردانەوە بەرامبەر ئاڵۆزییە مەیدانییەکان دەنوێنێت، و لە کاتێکدا ڕاگرتنی هێرشەکان هێوربوونەوەی کاتیی هێناوەتە ئاراوە، بازرگانان هێشتا بە وریاییەوە چاودێری جووڵە سیاسی و سەربازییەکانی دوو وڵات دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆری ئاوی ‘ئیفراز سێ’ چاککرایەوە

سەڵاح

سه‌رۆكی هه‌رێم له‌ یادی هه‌ڵه‌بجه‌دا: لەم دۆخە هەستیارەدا، یەکڕیزی و ته‌بايى تاقە ڕێگەی ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانە

سەڵاح

مەسرور بارزانی: قۆناغێکی نوێی پەیوەندییەکانی کوردستان و ئەمەریکا دەست پێ دەکات

سەڵاح