zagros news agency

پێشبینییەکان لەبارەی داهاتی بەشی نوێی فیلمی سپایدەرمان

چاوەڕوانییەکان بۆ پەخشکردنی فیلمی سینەمایی “Spider-Man: Brand New Day” بەرەو لووتکە دەچن. پێشبینی دەکرێت لە یەکەم هەفتەی نمایشکردنیدا داهاتێکی بێپێشینە لە مێژووی سینەمادا کۆبکاتەوە.

کۆمپانیاکانی سۆنی و مارڤڵ خۆیان بۆ بڵاوکردنەوەی ئەم بەرهەمە لە کۆتایی مانگی تەممووز ئامادە دەکەن.

توم هۆلاند دوای پێنج ساڵ جارێکی دیکە لە ڕۆڵی سەرەکی دەردەکەوێتەوە و بەرگی پاڵەوانە سوور و شینەکە دەپۆشێت.

چیرۆکی فیلمەکە باس لە ژیانی نوێی پیتەر پارکەر دەکات دوای ئەوەی بیرەوەری هاوڕێکانی لەدەستداوە و تەنیا خەریکی پاراستنی شاری نیویۆرکە.

بەپێی ئامارەکان داهاتی هەفتەی یەکەم لە نێوان 260 بۆ 300 ملیۆن دۆلار بێت لە ئەمریکای باکوور. پیشکڕینی تکتەکان بڕێکی زۆر دارایی بەدەستهێناوە. ئەم بەرهەمە لە دەرهێنانی دیستین دانیال کریتنە و کۆمەڵێک ئەکتەری بەتوانا وەک زێندایا و مارک ڕوفالۆ بەشداری تێدا دەکەن.

نەخشەی تاوانکاریی نوێ لە داستانەکەدا بەردەوام ئالنگاری سەخت بۆ ئەم پاڵەوانە دروست دەکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

چەتە دەریاییەکانی سۆماڵ، كەشتییەکی نەوتی میسڕی دەڕفێنن

یاسین

کۆمپانیای ChatGPT زانیاری کەسی وەک بەلگە بەکاردەهێنێت

یاسین

تورکیا: ٢٣٤ سەرکردەی گرووپی تاوانکاری و بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کران

سەڵاح