لیۆنێل سکالۆنی، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین، لە ڕێگەی هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرامەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ڕایگەیاند کە سەرەڕای نەبوونی حەزی بۆ سۆشیاڵ میدیا، بەڵام بە باشترین شوێنی دەزانێت بۆ گەیاندنی هەستەکانی.
سکالۆنی ئاماژەی بەوە کرد کە دوای هەفتەیەکی پڕ لە خەم و خۆشی، فرمێسک و زەردەخەنە، ئازار و ئارامی، ئێستا دەتوانێت دابنیشێت و چەند وشەیەک بنووسێت، هەروەها داوای لێبوردنی لە سەرجەم هاووڵاتییانی ئەرجەنتین کرد کە نەیتوانیوە جارێکی تر نازناوی مۆندیال بگەڕێنێتەوە وڵاتەکەیان بۆ ئەوەی بۆ تەنها چەند ڕۆژێکیش بێت ببێتە هۆی لەبیرکردنی خەم و ناخۆشییەکانی ژیانیان.
لە بەشێکی تری پەیامەکەیدا، راهێنەری ئەرجەنتین داوا لە هاندەران دەکات کە دەستکەوتە گەورەکانی چەند ساڵی ڕابردووی هەڵبژاردەکە لەبیر نەکەن و جەخت لەوە دەکاتەوە کە یاریزانەکان وەک جەنگاوەر وایە و هەمیشە شایەنی ستایشن.
ناوبراو سوپاسی تەواوی ستافی ڕاهێنەرایەتی و یاریزانان و ئەندامانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتینی کرد بۆ ئەو کارە هێمن و بەردەوامەی لەپێناو خزمەتکردنی هەڵبژاردەکە ئەنجامی دەدەن.
لە کۆتاییشدا، سکالۆنی دووپاتیکردەوە کە ناچار بووە بەرگەی فشار و ڕەخنە زۆرەکان بگرێت کە دوای مۆندیال لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە ئاڕاستەی خۆی و یاریزانەکانی کراون، لە کاتێکدا ئەوان تا دوایین سات لە یاریگادا جەنگاون.

