zagros news agency

بنزیمە: دڵخۆش دەبم ئەگەر زیدان ببێتە ڕاهێنەری فەرەنسا

کەریم بنزیمەی ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی فەرەنسا لە لێدوانێکدا دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە نزیکبوونەوەی زەینەدین زیدان لە وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی فەرەنسا، بەهۆی ئەو پەیوەندییە بەهێزە هاوڕێیانەی کە پێشتر لە نێوانیاندا هەبووە.

بنزیمە لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووساندا رایگەیاند کە نازانێت بەڕاستی زیدان دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەی فەرەنسا یان نا، بەڵام ئەگەر ئەوە ڕووبدات، ئەوا بەدڵنیاییەوە زۆر دڵخۆش دەبێت پێشوازی لەو بابەتە دەکات.

هەروەها بنزیمە ئاماژەی بەوە دا کە زەینەدین زیدان تەنها ئەستێرەیەکی فەرەنسا نەبووە، بەڵکو یەکێکە لە ئەفسانە گەورەکانی مێژووی تۆپی پێ و وەک برایەکی گەورە وایە بۆی.

بنزیمە جەختی لەوەش کردەوە کە کاتێک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید پێکەوە کاریان کردووە و زیدان راهێنەر و خۆیشی یاریزان بووە، هەستێکی تایبەتی هەبووە، چونکە زیدان بەردەوام پشتگیری دەکرد و ئەوەش هۆکاری سەرەکی سەرکەوتنەکانی بووە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

پێکانی ئەشرەف حەکیمی و هەڵوێستی پاریس سان جێرمان لەسەر گەڕانەوەی

ahamd.luqman

ماستانتونۆ لە ریال مەدرید نیگەرانە

یاسین

ڤینسیۆس وەڵامی ڕیاڵ مەدرید ناداتەوە و ڕۆیشتنی نزیک دەبێتەوە

sarkar