zagros news agency

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق کرد

 

ئەمڕۆ سێشەممە، 07-05-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە پێدرۆ مارتینیز ئەڤیال، باڵیۆزی شانشینی ئیسپانیا لە عێراق کرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکەی سەردانی کرد بوو.

بە گوێڕەی ڕاگەیەندراوێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق تاوتوێ کراون.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، “سەرۆکی حکوومەت سوپاسی باڵیۆزی کرد بۆ کارکردنی لە پێناو بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی ئیسپانیا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، هیوای سەرکەوتنیشی لە ئەرکی داهاتوویدا بۆ خواست”.

باڵیۆزی ئیسپانیا پێزانینی خۆی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی بۆ پشتیوانیی و هاریکاریکردنی لە سەرخستنی ئەرکەکەی.

هەواڵی پەیوەندیدار

به‌ وێنه‌… هێلکاریکردنی شەقامی سەرەکی باسرمە – سپیلک

سەڵاح

ترەمپ : رێکەوتنەکە لە یەکێک لە ولاتە ئەوروپیەکان ئەنجام دەدرێت

گوران

شاندێکی سه‌رۆکایه‌تیی هەرێم بۆ سه‌ره‌خۆشی سه‌ردانی کونسولخانه‌ی ڕووسیای كرد

سەڵاح