زۆربەی خەڵکی بەیانیان بە خواردنەوەی قاوە یان خواردنەوە وزەبەخشەکان دەست بە ڕۆژەکەیان دەکەن، بەڵام پسپۆڕانی خۆراک جەخت دەکەنەوە کە یەکەم هەنگاو پێویستە خواردنەوەی پەرداخێک ئاو بێت، نەک قاوە.
گرنگترین خاڵ و ڕێنماییەکانی پسپۆڕان:
کەمبوونی ئاوی جەستە لە شەودا: جەستە لە ماوەی شەودا لە ڕێگەی هەناسەدان، ئارەقکردنەوە و میزکردنەوە بەشێک لە ئاوەکەی لەدەست دەدات. تەنانەت ئەگەر هەست بە تینوێتیش نەکرێت، جەستە تووشی کەمئاویی سووک بووە.
سوودەکانی ئاوخواردنەوە لە بەیانیاندا: خواردنەوەی پەرداخێک ئاو ڕاستەوخۆ دوای هەستان لە خەو، میتابۆڵزم و کرداری هەرس چالاک دەکات، تەرکیز و کارکردنی مێشک باشتر دەکات، و بەرهەڵستیی قەبزی دەکات.
بڕی ئاوی پێویستی ڕۆژانە: بەپێی ڕێنمایییە گشتییەکان، پیاوان ڕۆژانە پێویستییان بە نزیکەی ١٥.٥ کوپ (٣.٧ لیتر) و ئافرەتان پێویستییان بە ١١.٥ کوپ (٢.٧ لیتر) شلەمەنی هەیە (کە ئەمەش بەپێی کێش، کەشوهەوا و وەرزشکردن دەگۆڕێت).
چارەسەر بۆ ئەو کەسانەی ئاوی سادەیان پێ ناخورێتەوە: پسپۆڕان پێشنیاز دەکەن لەمیپ، ئاڵۆباڵوو، خەیار یان نەعنا بخرێتە نێو ئاوەکەوە بۆ خۆشکردنی تامەکەی، یان خواردنی میوەی وەک شووتی، خەیار و پرتەقاڵ کە دەوڵەمەندن بە ئاو.

