لە ڕێوڕەسمێکدا بە ئامادەبوونی عەمید فایەق عەزیز شەهاب، بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان، ئاسکێک و باڵندەیەک لە جۆری «دووبرا» لە سنوری بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی خانەقین ئازاد کران و گەڕێندرانەوە بۆ نێو ژینگەی سروشتیی خۆیان.
بەگوێرەی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیاندا، بڕیاری ئازادکردنی ئاسکەکە بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بووە. ئەم ئاسکە لە ڕێکەوتی ١٠ی ئایاری ٢٠٢٦ لەلایەن بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی نەوجول (سەر بە بەشی کفری) لە دەستی ڕاوچییەک دەستی بەسەردا گیرابوو، دوای ماوەیەک لە چاودێریکردن و خزمەتکردنی لەلایەن مەفرەزەکانی پۆلیسەوە، بڕیاری گەڕاندنەوەی بۆ سروشت درا.
لە هەمان کاتدا و لە هەمان شوێن، باڵندەیەکی جۆری «دووبرا» کە پێشتر لەلایەن هاووڵاتییەکی خەمخۆرەوە ڕادەستی بەشی کفری کرابوو، ئازادکرا و خسترایەوە نێو ژینگەی ناوچەکە.
پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان هاووڵاتییان هشیار دەکاتەوە لە پاراستنی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەکان و سوپاسی هاوکاریی هاووڵاتییانیش دەکات لە پاراستنی سامانی سروشتیی ناوچەکەدا.

