zagros news agency

سایلۆی کەلار بە تێچووی ۲۱ ملیار دینار دروستکراوە و گەنمی جووتیارانی گەرمیان عەمبار دەکات

پڕۆژەی سایلۆی کەلار بە تێچووی ۲۱ ملیار دینار دروستکراوە و توانای عەمبارکردنی ٤۰ هەزار تۆن دانەوێڵەی هەیە، کە سەرجەم گەنمی جووتیارانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لە وەرزی دروێنەدا وەردەگرێت.

 

جووتیارانی ناوچەکە دەستخۆشی لە دروستکردنی ئەم پڕۆژە هاوچەرخە دەکەن و بە ژێرخانێکی گرنگی کەرتی کشتوکاڵی دەزانن، بە جۆرێک جووتیارێکی گەرمیان ئاماژەی بەوە کرد ئەگەر ئەم سایلۆیە نەبووایە، ئەنجامدانی کاری جووتیاری لە ناوچەکەدا ڕووبەڕووی ئاستەنگی جدی دەبووەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی دەستپێکی پەخشی کەناڵی شەمس

یاسین

جۆرێکی نوێی پیسکەری هەوا ئاشکرا کرا 

سەڵاح

وەزارەتی تەندروستی چەند بڕیارێك دەردەكات

گوران