zagros news agency

لە مانگی 10ی ئەمساڵدا پڕۆژەی ڕێگای کۆڕێ – شەقڵاوە – قەندیل بە ڕووی شۆفێراندا دەکرێتەوە

پڕۆژەی ڕێگای کۆڕێ – شەقڵاوە – قەندیل، گەیشتووەتە ڕێژەی 70%ی جێبەجێکردن و بڕیارە لە مانگی 10ی ئەمساڵدا بکرێتەوە، بەمەش ماوەی ڕێگای نێوان هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، زیاتر لە 30 خولەک کەم دەبێتەوە.

پڕۆژەی ڕێگای کۆڕێ – شەقڵاوە – قەندیل، ڕێگایەکی 2 سایدی 10 کیلۆمەترییە و 2 تونێل و 3 یەکتربڕ لەخۆ دەگرێت.
بوونی ئەم 3 یەکتربڕە لە پڕۆژەکەدا، هاتوچۆی شۆفێران زۆر ئاسانتر دەکات.

ئێستا کارکردن لە تونێڵی ماوەران بەچڕی بەردەوامە و بە باشترین شێوە دروست دەکرێت، لە هەمان کاتدا لە تونێڵی میراوە، ڕووناکی و مەرجەکانی سەلامەتی دانراون.

لە پڕۆژەکەدا، ڕەمپەیەک بۆ جڵەوکردنی ئەو بارهەڵگرانە دروست دەکرێت کە لەناکاو توانای وەستان لەدەست دەدەن، تاکوو بێکارەسات خۆیان بگرنەوە.

بە تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیە و کردنەوەی بە ڕووی شۆفێراندا لە مانگی 10ی ئەمساڵ، ئاستەنگی هاتوچۆ نامێنێت و کاتی گەشتکردن لەنێوان هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە شێوەیەکی بەرچاو کەم دەبێتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

هەواڵی پەیوەندیدار

لە دهۆك 43 ملیار دیناری پارەی گەنم دابەش كرا

سەڵاح

رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی مامۆستایان دیاری كرا

سەڵاح

ئەمریکا کشانەوەی لە ٦٦ دەستەی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند

سەڵاح