ناوەندی کولتووری فڕەنسیسکان لە شارۆچکەی دوڤیل بە نیشاندانی بەرهەمەکانی ڕاوول دوفی وەرزی هاوین دەستپێدەکات.
ئەو پیشانگەیە بە هاوکاری لەگەڵ مۆزەخانەی هونەری هاوچەرخ ئەنجام دەدرێت و نزیکەی 100 بەرهەمی هونەری جۆراوجۆر لەخۆدەگرێت.
دوفی کە لە ناوچەی نۆرماندی لەدایکبووە، بەردەوام هۆگری ئەم شارە بووە کە شوێنی کۆبوونەوەی نووسەران و هونەرمەندان بووە.
لە پیشانگەکەدا تابلۆی جۆراوجۆر دەبینرێت، کە دیمەنی ڕاپرۆکانی ئەسپ و ڕووبەرەکانی دەریا نیشان دەدەن. گرنگی ئەم چالاکییە لەوەدا کۆبووەتەوە کە هەموو قۆناغەکانی ژیانی هونەرمەندەکە دەخاتەڕوو، کە بە شێوازێکی ئازاد ئیلهامی لە سروشت و ژیانی هاوچەرخ وەرگرتووە.
دوفی لەگەڵ ئەوەی لە سەردەمی دوو جەنگی جیهانیدا ژیاوە، بەردەوام خۆی لە بێئومێدی دوورخستووەتەوە و باوەڕی بە جوانی هەبووە. ناوبراو سنوورەکانی نێوان هونەرە جوانەکان و هونەرە نهخشسازییەکانی سڕییەوە، و کاری لەسەر سیرامیک و موزیک و نەخشەکێشان کردووە.

