zagros news agency

چامپیۆنزلیگ..بروسیا دۆرتمۆند بەئاسانی شکستی بە پاریس هێناو گەیشتە یاری کۆتایی

لە یاری قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەی پاریس سانجێرمان میوانداری بروسیا دۆرتمۆندی کرد.

 

لە ئەنجامدا یانەی بوروسيا دۆرتمۆند توانی بە گۆڵێکی بێبەرامبەر شکست بە پاریس بهێنێت و بگاتە یاری کۆتایی.

 

لە تایمی یەکەم پاریسی خاوەن یاریگا کۆنترۆڵی تۆپ و یارییەکەیان کرد و باشتر بینران و بە پشت بەستن بە هاندەرانیان، بەڵام نەیانتوانی هیچ گۆڵێک تۆماربکەن و تایمی یەکەم بە یەکسانی کۆتایپێهات.

 

هەر لە سەرەتاکانی تایمی دووەمدا و لە خولەکی 50دا لە لێدانێکی گۆشە یاریزان هومێڵز بە لێدانێکی سەر دۆرتمۆندی میوانی پێشخست، پاش ئەوە پاریسیەکان بە تەواوی کۆنترۆڵی یارییەکەیان کرد، بەڵام هیچ کامیان نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن و یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندی بروسیا دۆرتمۆند کۆتاییپێهات.

 

بە پشت بەستن بە یاری هاتن و چوون بروسیا دۆرتمۆند بە دوو گۆڵی بێوەڵام شکستی بە پاریس هێنا و گەیشتە یاری کۆتایی و چاوەڕێی براوەی ریال مەدرید و بایرن میونشن دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

قامیشلۆ…به‌ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێک دایک و کوڕێک گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌گوترێت ده‌ستی توركیای تێدابێت

سەڵاح

نەسر دەچێتە پێشبڕکێی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی PSG

یاسین

خوێندنى باڵا داتا و ژمارەى وەرگیراوانى ئامادەییە پیشەییەکان بڵاودەکاتەوە

سەڵاح