zagros news agency

سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە بەیان سامی عەبدولڕەحمان دەکات

 

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2026/8/5  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ خاتوو بەیان سامی عەبدولڕەحمان، بۆ کۆچی دواییی هاوسەرەکەی، پرسە و سەرەخۆشیی لە خۆی و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەیان کرد.

نێچیرڤان بارزانی وێڕای دەربڕینی هاوخەمی، هیوای خواست خوای مەزن خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامی بە هەموو لایەکیان ببەخشێت.

لای خۆیەوە خاتوو بەیان سامی عەبدولڕەحمان، سوپاسی خۆی و بنەماڵەکەیانی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و پەیوەندی و هاوخەمیی بەڕێزیانی بە دڵنەوایییەکی گەورە دانا.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئه‌مڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند ته‌وه‌رێكی تاوتوێ كرد

سەڵاح

لە مانگێکدا 18 هاووڵاتی لە ئێران لەسێدارە دراون

یاسین

سیناتۆرێکی ئەمەریکا: ناتانیاهۆ تاوانباری جەنگە

یاسین