zagros news agency

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا “فلاي بغداد” لە لیستی سزاکان دەردەهێنێت

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، دەرهێنانی کۆمپانیای فڕۆکەوانیی “فلاي بغداد”ی لە لیستی سزاکان ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتەکەدا هاتوو: ئەم بڕگانەی خوارەوە لە لیستی سزاکانی تایبەت بە نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی سەرمایە بیانییەکان (OFAC) سڕدراونەتەوە، کە بریتین لە کۆمپانیای فڕۆکەوانیی فلاي بغداد، کە بە (عێراق ئێکسپرێس)یش ناسراوە.
بڕیارەکە هەروەها دەرهێنانی سزاکانی سەر بەشیر عەبدولکازم عەلوانی گرتووەتەوە کە پەیوەندیدارە بە کۆمپانیاکەوە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە ساڵی ۲۰۲۴دا سزای بەسەر ئەم کۆمپانیایەدا سەپاند، دوای ئەوەی تۆمەتباری کرد بەوەی کە “لە ڕێگەی گواستنەوەی کەرەستە و کەلوپەل و کەسایەتییەکان لە سەرانسەری ناوچەکەدا، پشتیوانیی لە ئۆپراسیۆنەکانی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانی و هاوپەیمانەکانی کردووە”.
زیادیشی کرد کە “گەشتە فڕۆکەوانییەکانی کۆمپانیاکە بارە چەکەکانیان گەیاندووەتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی دیمەشق لە سوریا، تاوەکو بگوازرێنەوە بۆ ئەندامانی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و گرووپە چەکدارەکانی هاوپەیمانی ئێران لەسەر زەوی لە سوریا، لەوانەش پاسەوانی کۆماریی عەرەبیی سوریا، حزبوڵڵای لوبنانی، و کەتیبەکانی حزبوڵڵای عێراقی”.
بەپێی وتەی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، کۆمپانیای “فلاي بغداد” کۆمەڵێک چەکی گەیاندووەتە ئەم گرووپانەی لە سوریا کار دەکەن، لەوانەش مووشەکی دروستکراوی ئێرانی لە جۆری فەتح، زولفیقار و فەجر، سەرەڕای تفەنگی AK-47 و RPG-7 و نارنجۆک و ڕەشاشی دیکە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە هەولێر، کتێبێکى مێژوویى ناسێندرا

یاسین

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی عێراق لە ئوردون دەکات

یاسین

خه‌ڵاته‌کانی “پێشبڕکێی سه‌ره‌کی” حه‌فتا و هه‌شته‌مین فێستیڤاڵی فیلمی “کان” دیاریکران

یاسین