zagros news agency

وەزارەتی ناوخۆ مۆڵەتی شوفێریی دیجیتاڵی بەفەرمی پەسەند کرد

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان بە ئیمزای ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ ڕێنوێنییەکی نوێی دەرکرد، کە تێیدا بڕیار لەسەر دیاریکردنی شێوازی هەڵگرتن و خستنەڕووی مۆڵەتی شوفێری درا.

بڕیارەکە جەخت دەکاتەوە خستنەڕووی مۆڵەتی شوفێری دەبێت بە یەکێک لەم دوو شێوازە بێت: یەکەم: مۆڵەتی شوفێری بەشێوەی کارت. دووەم: مۆڵەتی شوفێری بەشێوازی دیجیتاڵی، کە لەسەر سەکۆی KRDpass لەسەر ئامێرە زیرەکەکانی پەیوەندیکردن بەردەستە.

لە ڕێنوێنییەکەی وەزارەتی ناوخۆدا تەواو ڕوونکراوەتەوە کە مۆڵەتی شوفێریی دیجیتاڵی هەمان هێز و بەهای یاسایی مۆڵەتی کارتەکەی هەیە و سەرجەم خەسڵەتە ئەلیکترۆنی و نیشانە تەکنیکییەکانی تێدایە.

هەواڵی پەیوەندیدار

محەمەد حەنوون: هەموو مادە سەرەكیەكانی بەشە خۆراكی مانگانە ئامادەن

گوران

سەرۆک بارزانی: کوردستان لە دەستێکی ئەمین دایە

یاسین

نێچیرڤان بارزانی و هەیبەت ئەلحەلبوسی جەخت لە پاراستنی ئارامى و سه‌قامگيرى و بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق و تێوه‌نه‌گلانى له‌ ئاڵۆزييه‌كان دەکەنەوە

یاسین