zagros news agency

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق دەکات

ڕۆژی یەکشەممە 30ی ئابی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز کلیمێنس زێمتنەر باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە بەڕێز شتیفان ڤێنت بەرپرسی نوێی ئۆفیسی یەکێتیی ئەوروپا لە هەولێر ئامادەی بوو، باڵیۆزی یەکێتیی ئەوروپا پیرۆزبایی یادی هەشتا ساڵەی دامەزراندنی پارتی لە سەرۆک بارزانی کرد و هەروەها هاوخەمیی خۆشی بۆ کەسوکاری قوربانییانی هێرشە درۆنی و موشەکییەکانی سەر هەرێمی کوردستان لە چەند مانگی ڕابردوو ڕاگەیاند. هەروەها وێڕای ئاماژەدان بە ئاڵۆزیی بارودۆخی ناوچەکە جەختی لەوە کردەوە کە سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق بۆ یەکێتیی ئەوروپا هەمیشە جێگەی بایەخە.
هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخ و گرژییەکانی ناوچەکە و بارودۆخی عێراق لە قۆناغی داهاتوو ئاڵوگۆڕ کرا.
پێشهاتەکانی سووریا و بارودۆخی شنگال و هۆکارەکانی جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنی شنگال تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەمترین مووچەی کرێکارانی خانەنشین لە کەرتی تایبەت دەبێت لە ٥٠٠ هەزار کەمتر نەبێت

گوران

ترەمپ: دەبوو دەست بەسەر نەوتی عێراقدا بگرین

یاسین

پارێزگاری واست دەستی لەکار کێشایەوە

یاسین