zagros news agency

ماوەی دوورکەوتنەوەی ڕوونی بەرداخچی دیاریکرا

دوای ئەوەی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ میدیاکان هەواڵی پێکانی ڕوونی بەرداخچی ئەستێرەی یانەی بارسێلۆنایان بڵاوکردەوە هاندەرانی یانە کەتەلۆنیەکە کەوتنە دڵڕاوکێی زۆرەوە ئەمەش بەهۆی ئەوەی چاوەڕێی ئەوە دەکرێت وەرزی داهاتوو یاریزانەکەی بلوگرانا وەکو ناوێکی دیار خۆی نیشانی جیهان بدات،بەڵام ئەم هەواڵە سەختی دووچاری هەوادارانی تیپەکە کرد.

بەپێی زانیارییەکانی سایتی یاهو سپۆرت بێت ماوەی دوورکەوتنەوەی بەرداخچی لەنێوان 7 بۆ 8 مانگ دەبێت،ئەمەش بەهۆی بچڕانی بەستەری ئەژنۆی،کە پێویستی بە نەشتەرگەری هەیە و دەبێت لەژێر چاودێر پزیشکی بمێنێتەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەری تەواوەتی.

بەرداخچی تەمەن 20 ساڵ وەرزی ڕابردوو لەکۆی 28 یاری لەگەڵ بارسێلۆنا خاوەنی 2 گۆڵ و 4 ئەسیست بوو،بۆ ئەم وەرزەی ڕکابەری خولەکان لەکاتی ئامادەکاریدا دووچاری ئەو پێکانە سەختە بووە و بەچاوی پڕ فرمێسکەوە یەکەی مەشقەکانی جێهێشتووە.

“سەرکار ڕێبوار”

هەواڵی پەیوەندیدار

نوێکردنەوەی بۆندی ڤینیسیۆس دەگاتە بنـبەست

یاسین

هۆکاری بەشداری نەکردنی ڕۆناڵدۆ لە دواین مەشقی نەسڕ ئاشکرا کرا

یاسین

بەرشەلۆنە مامەڵەیەکی تایبەت لەگەڵ یامال و فاتی دەکات

یاسین