zagros news agency

پۆلیسی تۆمەتبارێکی چوونە سەر ماڵی کیم کارداشیان دەستگیر دەکات

تۆمەتبارێک چووەتە نێو ماڵی ئەستێرەی دیاری بەرنامە واقیعییەکان، کیم کارداشیان لە لوس ئەنجڵس لە ویلایەتی کالیفۆرنیا و ئۆتۆمبێلێکی بردووە.

رووداوەکە شەوی یەکشەممە 9ی ئاب ڕوویدا، کاتێک پۆلیس ئاگادارکرایەوە لەبارەی بوونی کەسێکی نەناسراو لەناو ماڵەکەدا کە بەهای زیاتر لە 60 ملیۆن دۆلار دەبێت.

پۆلیسی ناوچەکە دوای گەیشتنیان بۆ شوێنی رووداوەکە، تۆمەتبارە 27 ساڵانەکەیان دەستگیرکرد کە هەوڵیدابوو بە ئۆتۆمبێلێک لە ناوچەکەدا بسوڕێتەوە.

تاوەکو ئێستا روون نییە ئایا ئۆتۆمبێلەکە هی کارداشیان خۆی بووە یان هی یەکێک لە کارمەندەکانی، هەروەها ڕوون نەبووەتەوە کە تۆمەتبارەکە چووەتە ناو ماڵەکە یان تەنیا لە حەوشەکەدا بووە.

لە کاتی رووداوەکەدا کیم کارداشیان و 4 مناڵەکەی لە ماڵەکەدا نەبوون، چونکە بەهۆی نۆژەنکردنەوەی ماڵەکەیان لە شوێنێکی نزیک بە کرێ دەژین.

پۆلیس خەریکی لێکۆڵینەوەی زۆرترە لەبارەی ئەم رووداوە و جەخت دەکاتەوە کە تۆمەتبارەکە هیچ چەکێکی پێنەبووە و هیچ کەسێکیش زیانی پێنەگەیشتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

له‌ پاریس شه‌قامێك به‌ناو پێشمه‌رگه‌ ده‌كرێت

سەڵاح

عەلی زەیدی گەیشتە تاران

گوران

نمایشی هونەرە میللییەكانی هەولێر لە فێستیڤاڵی كولتووریی گەلان لە چیك بەڕێوەچوو

ART