یانەی ڕیاڵ مەدرید لەیاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی ڤیاڕیاڵی کرد و توانی یارییەکەی بە گۆڵێکی بێوەڵام لێبباتەوە،بەڵام ڕووداوەکانی ناو یارییەکە کۆتایی بە ڕکابەرییەکە نەهێنا،ئەمەش دوای ئەوەی ناوبژیوان لەخولەکی 72 کارتی سووری بەڕووی ڤینسیۆس جۆنیۆری ئەستێرەی یانە شاهانەییەکە بەرز کردوە بووە هۆی توڕەیی زۆری هاندەران و یاریزانەکە.
دوای تەواو بوونی یارییەکە دەستەی ڕاهێنەران و یاریزانانی یانەی ڕیاڵ مەدرید ڕەخنەی توندیان لە ناوبژیوان گرت ئەو کارتە سوورەیان بە زوڵمێکی گەورە ناوبرد،کەناڵی فەرمی ڕیاڵ مەدرید لە ڕاپۆرتێکدا خولی ئیسپانیای بە خولی نیگێرا ناوزەند کرد،ئاماژەی بەوە کرد لە ڕابردوودا هەمان ڕووداو هەبووە،بەڵام هیچ شتێک ڕووینەداوە.
یەکێک لە وتە توندەکانی کەناڵی فەرمی ڕیاڵ مەدرید لەسەر ئەو کارتە سوورە باسی لامین یەماڵ بوو،کە ئاماژەی بەوە کرد ئەگەر یەماڵ بووایە لەجێگای ڤینسیۆس گۆڵەکە هەژمار دەکرا و هیچ نەدەگۆڕا،وە نموونەیەکی دیکەش ڕووداوەکانی یاری دێربی بوو،کە ڕیاڵ مەدرید دووچاری شکست بوو بەهۆی هەڵەی ناوبژیوانەوە.
“سەرکار ڕێبوار”

