بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی خۆی بۆ کەشوهەوای ئەمرۆ پێنجشەممە و سبەی هەینی ڕاگەیاند، کە تێیدا ئاماژە بە بەردەوامی کەشێکی گەرم و جێگیر دەکات لە زۆربەی ناوچەکاندا.
کەشوهەوای ئەمڕۆ پێنجشەممە (13-08-2026):
ئەمڕۆ ئاسمانی هەرێم بە گشتی لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەوردا دەبێت، لە کاتێکدا لە هەندێک لە ناوچە شاخاوییەکان ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور. ئاراستەی با بەرەو باکووری خۆرئاوا دەبێت و خێراییەکەشی لەسەرخۆ دەبێت (دۆخی نێوان 10 بۆ 20 کم لە کاتژمێرێکدا). مەودای بینینیش لەنێوان 8 بۆ 10 کم لەبار دەبێت. لە ڕووی پلەکانی گەرماوە، پێشبینی دەکرێت هاوشێوەی دوێنێ بێت، تەنها لە ناوچەکانی سنووری ڕۆژهەڵات نەبێت کە کەمێک بەرزبوونەوە بەخۆیانەوە دەبینن.

کەشوهەوای سبەی هەینی (14-08-2026):
بۆ سبەی هەینی، ئاسمان بە ساماڵ و پەڵە هەور دەمێنێتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵێکی سووک لە هەندێک ناوچەدا. ئاراستەی با وەک خۆی (باکووری خۆرئاوا) دەبێت و خێراییەکەشی لەنێوان لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت. بەهۆی ئەگەری تۆز و خۆڵەکەوە، مەودای بینین کەمێک کەم دەبێتەوە بۆ نێوان 6 بۆ 8 کم. پلەکانی گەرماش نێزیک دەبن لە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی (پلەی سیلیزی):
کەشناسی ڕێژەی گەرمی شار و ناوچەکانی بەم شێوەیە دیاری کردووە، کە تێیدا ناوچەی گەرمیان بەرزترین و حاجی ئۆمەران نزمترین پلە تۆمار دەکەن:

- هەولێر: ئەمڕۆ: 42 | سبەی: 42
- پیرمام: ئەمڕۆ: 39 | سبەی: 39
- سلێمانی: ئەمڕۆ: 39 | سبەی: 40
- هەڵەبجە: ئەمڕۆ: 43 | سبەی: 43
- چەمچەماڵ: ئەمڕۆ: 42 | سبەی: 42
- دهۆک: ئەمڕۆ: 42 | سبەی: 42
- زاخۆ: ئەمڕۆ: 42 | سبەی: 42
- ئاکرێ: ئەمڕۆ: 42 | سبەی: 42
- گەرمیان: ئەمڕۆ: 47 | سبەی: 47
- حاجی ئۆمەران: ئەمڕۆ: 32 | سبەی: 33