zagros news agency

زانیاران هۆشداری دەدەن: جەنگی ئەتۆمی و سوودوەرگرتنی خراپ لە ژیریی دەستکرد تا ساڵی ٢١٠٠ دەتوانێت کۆتایی بە مرۆڤایەتی بهێنێت

 

بەپێی هەڵسەنگاندنێکی نوێی مەترسییە جیهانییەکانی تەندروستی کە لە گۆڤاری پزیشکیی بەناوبانگی «لانست» (The Lancet) بڵاوکراوەتەوە، بەکارهێنانی وێرانکەرانەی ژیریی دەستکرد یان هەڵگیرسانی جەنگی ئەتۆمی دەکرێت تا ساڵی ٢١٠٠ بێتە هۆی کۆتاییهێنان بە جۆری مرۆڤایەتی بەو شێوەیەی کە ئەمڕۆ دەیناسین.

 

ئەم دوو هۆکارە لە سەرووی هەرەمی ١٧ مەترسیی گەورەی سەر تەندروستیی مرۆڤ جێگیر کراون کە لەلایەن «کۆمیسیۆنی نوێی لانست سەبارەت بە مەترسییە جیهانییەکانی تەندروستی لە سەدەی ٢١» دەستنیشان کراون.

 

مەترسییەکانی تر بریتیین لە: بەرگریی مایکڕۆبی بەرامبەر دەرمانەکان، گۆڕانی کەشوهەوا، پەتای جیهانی، نادادپەروەری لە داهات، جگه لە کێشەکانی قەڵەوی، جگەرەکێشان و تەندروستیی دەرونی.

 

توێژینەوەکە ئاماژە بەوە دەکات کە لەناوبوونی ئەتۆمی تەنها بەهۆی مووشەکەکانەوە نابێت، بەڵکو دەرئەنجامەکانی وەک «برسێتیی ئەتۆمی» دەگرێتەوە؛ هەروەها بەکارهێنانی خراپی ژیریی دەستکرد پەرەپێدانی «چەکی بیۆلۆجی» لە دژی مرۆڤ دەگرێتەوە.

 

ئەم توێژینەوەیە لەلایەن ٣٧ پسپۆڕ لە بواری تەندروستی، ئابووری، ئاسایش و تەکنەلۆژیا ئەنجام دراوە و لە ٢٠٤ وڵات و هەرێمدا پشکنینی بۆ کراوە.

 

توێژەران بەکارهێنانی پێوەری «ساڵانی لەدەستچووی ژیانی تەندروست» (DALY)یان بۆ پێوانی مەترسییەکان هەڵبژاردووە، کە مەودای زیانەکانی ئەم ١٧ مەترسییە لە نێوان ١٫٠٢ ملیار DALY تا ٢٣٫١ ملیار DALY دایە (بۆ بەراورد، پەتای کۆرۆنا نزیکەی ٥٠٠ ملیۆن DALY زیانی هەبوو).

 

 

سەرمایەگذاری لە سیستەمی تەندروستی: کۆمیسیۆن داوا لە حکومەتەکان دەکات کار لەسەر دروستکردنی سیستەمێکی تەندروستی بکەن کە ئامادەباشیی تەواوی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییە جیهانییەکان هەبێت.

 

پشتگیری لە چارەسەرە پێشکەوتووەکان: داواکراوە وەبەرهێنان لە تەکنەلۆژیای هاوبەشبوونی ئەتۆمی (Fusion)، تەکنەلۆژیای سڕینەوەی کاربۆن، و ڤاکسینی زوو بەرهەمهاتوو بکرێت.

 

چاوەدێری و هەماهەنگیی جیهانی: پشکنین و هەڵسەنگاندنی بەردەوامی ئەم مەترسییانە و خستنەڕوویان بۆ گرووپی G20 و نەتەوە یەکگرتووەکان تا لەجیاتی ڕکابەریی تاکەکەسی، کردەی بەکۆمەڵ ئەنجام بدرێت.

 

ئەنجامەکانی ئەم توێژینەوەیە لە میانی لووتکەی جیهانیی تەندروستی لە بەرلینی ئەڵمانیا خستراوەتەڕوو و بڕیارە ساڵانە نوێ بكرێتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تایبه‌ت به‌ رۆیته‌رز.. ئەمریکا مۆبایل لە سەربازەکانی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەردەگرێتەوە و قه‌ده‌غه‌ی ده‌كات

سەڵاح

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگەیەنرا

سەڵاح

حزبوڵلا دوای لە ئێران کردووە هێرش بکاتە سەر ئیسرائیل

سەڵاح